English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2017-11-22 [04:28 AM]

ZNA- ھەولێر  


دوای ئەوەی دوێنێ شەو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی ئەپوێل بباتەوە , ئەمڕۆ زێدانی راھێنەر ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , ئەمڕۆ چوارشەممە ھەریەکە لە یاریزانان ماتیۆ کۆڤاسیچ و کیلۆر ناڤاس و گارس بێل بەشداری راھێنانەکانی یانەکەیان کردۆتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , چاکبوونەوەی ئەو سێ یاریزانە لە پێکانەکانیان پاڵنەرێکی باش دەبێت بۆ پێکھاتەی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو ئەنجامەکانی خۆی باشتر بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لە ماوەی داھاتوو ئەو سێ یاریزانە دەتوانن بگەڕێنەوە پێکھاتەی سەرەکی یانەی ریال مەدرید. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad