English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ئه‌لبوومی تایلۆر سوێفت پڕفرۆشترینه‌
2017-11-22 [05:00 AM]

ZNA – هه‌ولێر


نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، تایلۆر سوێفت، له‌مساڵدا له‌ ئه‌مریكادا، پڕفرۆشترینه‌.

 

ئه‌لبوومی نوێیی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ به‌ناوی "ریبیوچین" كه‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 216 هه‌زار كۆپیی فرۆشراوه‌.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لیستی بیلبۆرد بۆ 200 پڕداهاتترین ئه‌لبووم له‌ ئه‌مریكا، له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه‌.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی سوێفت توانی پێش ئه‌لبوومی "دام"ـی راپه‌ری ئه‌مریكی، كێندریك لامار، بكه‌وێت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدابوو.

 

فرۆشی نوێترین ئه‌لبوومی سوێفت (27 ساڵ) ته‌نها له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا یه‌ك ملیۆن كۆپیی تێپه‌ڕاند.





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad