English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران
2017-11-22 [05:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی عێراق له‌ پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌ری راستی شاری موسڵ به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به‌ پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی كرد.

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا لیوا نه‌جم جبوری رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاریان سه‌باره‌ت به‌بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌نه‌ك و رافیده‌ین و نه‌هره‌وانی به‌ری راستی موسڵ پێگه‌یشت، پۆلیسی فیدرال و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی مغاویری پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌ كرده‌ویه‌كی ئه‌منی كرد.

جبوری وتیشی، ئه‌و هێزه‌ توانی ژماره‌یه‌ك ژه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكات و له‌ ئێستادا ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئارامه‌.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، با خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا دڵنیا بنه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی عێراق به‌ ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ موسڵ و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌ هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شاره‌كه‌ دان.





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad