English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرژەنتین ئیتاڵیا سزا دەدات
2017-11-22 [06:00 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
وا دیارە سەرنەکەوتنی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی رووسیای ٢٠١٨ ئاسەواری زۆری دەبێت لەسەر ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەم یارییانەی بڕیارە لە ماوەی داھاتوو ئەنجامیان بدات. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی فۆتبۆڵی ئیتاڵی , یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتینی پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵی کردوە وتێیدا رایگەیاندوە کە ئەو یارییە بڕیاربوو لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردە لە مانگی ئادار ئەنجامبدرێت ھەڵوەشاوەتەوە. 

پێشتر ھەردوو یەکێتیەکە لەسەر ئەوە پێکھاتبوون کە وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی مۆندیالی رووسیا لە ١٨ی ئادار یارییەکی دۆستانە ئەنجامبدەن . 

پێگەی فۆتبۆلی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەداوە , ھۆکاری سەرەکی ھەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەیتوانیووە سەرکەوێت بۆ یارییەکانی مۆندیال و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینیش دەیەوێت لەبەرامبەر ھەڵبژاردە بەھێزەکان یاری بکات ، نەک ھەڵبژاردەیەک نەیتوانیبێت خۆی بگەینێتە مۆندیال. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad