English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بژاردەیەک هەیە لەگەڵ سوننەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای فیدرالی عیراق بکەن
2017-11-22 [06:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چاودێرێكی سیاسی دەلێت: دادگای فیدرالی عێراق بەشێوەیەکی قورمیشکراوی سیاسی لەلایەن تاقمێکی سیاسی لە عێراق بڕیار دەدات بۆیە هەولێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

کارزان سەباح هەورامی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەگەر رەوتی سیاسی عێراق ئاوابڕوات دەنگێکی بەهێز لەناو سوننە و کورد بەشێک لە شیعەکان هەیە بۆ ئەوەی دادگای فیدرالی عێراق هەڵوەشێتەوە یان پابەندی هیچ بریارێکی نەبین چونکە ئەوان لەلایەن تاقمێکی مالیکی و عەبادیەوە قورمیشکراون بۆنمونە لە دۆسەی تاریق هاشمی و رافع عیساوی و محمەد کەربولی و ئەیاد عەلاوی تەواو لەپشتیوانی سیاسی مالیکی بوون ئەگەر بریاربێت هاشمی تیرۆرستە ئێ فەرموون دادگای فیدرالی لەرێگای ئینتەر پولەوە بهێننەوە بۆ عێراق بۆچی لە تورکیا حزبی ساسی داناوە کاری خۆی دەکات؟ دواتر دادگای فیدرالی پێیمان بڵێ کاتێک قوتی کوردستان بەفەرمانی مالیکی بڕا ئێوە لە کوێ بوون؟ چیتان کرد ؟ ئیستاش دادگای فیدرالی هیچ شەرعیەتێکی نییە دەبێت سوننەکانیش ئاگاداربن کە پیلانێکی مەترسدیار هەیە بەوەی دادگای فیدرالی بڕیار لەدژی ناوچەکانیان دەربکات بەوەی عەرەبی شیعە و چەکدارە شیعەکان لە مووسڵ و ئەنبار جێگربکرێن لە کاتێکدا سەرکردایەتی سیاسی سوننە لەلایەن خودی عەبادی و مالکیەوە کڕدراون ئەمەش ئەرکی خەڵکی سوننەیە راپەڕن لەدژی حکوومەتی عێراق.

کارزان هەورامی ئەوەشی خستەروو: گومان دەکرێت چەند کەسێکیش لە کوردستان بەنهێنی رێنیشاندەری تاقمەکەی دادگای فیدرالی عێراقبن بەتایبەت لەڕووی یاساییەوە هەندێک بڕیاریان هەیە هەست دەکرێت رێنیشاندەریان هەیە.

گوتیشی: بەهیچ شێوەیەک پابەندی بڕیاری دادگای فیدرالی نابێن ئەگەر پابەندیش بین بەمەرجێک دەبێت ئەو ٥٥ خاڵەی دەستور جێبەجێبکات دواتر قسەیەک لەو بارەوە دەکرێت قسەکەش ئەوەیە کە ئەو پرسە دەدەینە دەست خەڵک.

راشی گەیاند: خەڵکی کوردستان لە بڕیارەکانی دادگای فیدرالی رازی نین بۆیە قسەی خەڵک دواجار لە بڕیاری دادگای فیدرالی بەهێزترە.





ئەم هەواڵە 2143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad