English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی، نامه‌یه‌كی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه پێگه‌یشت
2017-11-22 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێز بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییەكان لەگەڵ حكوومەتى فیدراڵ بەمەبەستى ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكان ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه‌ كەبەریتانیاش به‌ هه‌مان ئاراسته‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/11/2017 له دیدارێكدا به‌ڕێز جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق نامەكەى گەیاند كەتیایدا بەڕێز وهزیرى دەرەوەى بەریتانیا دووپاتى كردۆتەوه هه‌وڵێكی جددی له‌ ئارادایه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پشتگیریى بەریتانیایشى بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌.

 

له‌ دیدارەكەدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز ویڵس باسی دوا دیداره‌كانی له‌ عیراق و دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدای كرد و تیشكى خسته سهر هەوڵەكانى وڵاتەكەى بۆ چارەسەركردنى ناكۆكییەكانى نێوان هەردوولا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان بەردەوام هه‌وڵی داوه‌ ناكۆكییەكان له ڕێگه‌ی دیالۆگەوه چاره‌سه‌ر بكرێن، داوای له‌ دۆستانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.





ئەم هەواڵە 1774جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad