English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ زه‌مینله‌رزه‌زانی‌ عێراق تۆماركردنی‌ سێ زه‌مینله‌رزه‌ی‌ راگه‌یاند
2017-11-23 [09:06 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ زه‌مینله‌رزه‌زانی‌ عێراق تۆماركردنی‌ سێ زه‌مینله‌رزه‌ی‌ راگه‌یاند، كه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ و به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ روویانداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ ده‌سته‌كه‌، كاتژمێر10ی‌ شه‌وی‌ رابردوو زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی‌ 4.1 پله‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌دوری‌ 32 كیلۆمه‌تر باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ خانه‌قین روویداوه‌.

هەروەها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، كاتژمێر 11ی شه‌وی‌ رابردوو، زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی‌ 4.3 پله‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كه‌لارو باشوری‌ ده‌ربه‌ندیخان و باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سلێمانی‌ هه‌ژاندووه‌.

ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ زه‌مینله‌رزه‌زانی‌ عێراق باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌، كاتژمێر 3ی  به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی‌ 4.0 پله‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر به‌دوری‌ 33 كم له‌باكوری‌ ناحیه‌ی‌ شێخ سه‌عدو 45 كم رۆژهه‌ڵاتی‌ قه‌زای‌ جسان  و 66 كم باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوتی‌ هه‌ژاندووه‌. 

له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ هه‌رێمى كوردستان و كوردستانى ڕۆژئاواى دا و دواتریش چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ى تر له‌ ناوچه‌كه‌ى داوه‌.





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad