English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى ڕیفراندۆمی هەرێمى کوردستانەوە سیاسییە
2017-11-23 [09:28 AM]

ZNA-هەولێر


جەعفەر ئێمینكی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى ئەنادۆڵ وتووە: بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى ڕیفراندۆمی هەرێمى کوردستانەوە سیاسییە و هیچ بنەمایەکى دەستورى نییە و پەرلەمانى کوردستان ئەو بڕیارە ڕەتدەکاتەوە. 

هەروەها دادگاى فیدراڵى عێراق تەنها دەسەڵاتى ڕاڤەکردنى دەستورى هەیە، نەک بڕیاردان لەسەر دەستوریی بوون یان دەستوریی نەبوونى ڕیفراندۆمی هەرێمى کوردستان بۆ سەربەخۆیی.

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێى دەستورى عێراق ڕادەربڕین تاوان نییە، ڕیفراندۆمی هەرێمى کوردستان ئامرازێکى دیموکراسییە و نادەستورى نییە، ئەگەر ئەوان باس لە ئامانجى ڕیفراندۆمەکە دەکەن کە ئەویش نادەستورى نییە، چونکە دەرفەتى وتوێژ و قسە لەسەرکردنى هەیە.

جێگرى سەرۆکى پەرلەمان باسی لەوەشکردووە، هەرێمى کوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گڤتوگۆیەک لەچوارچێوەى دەستورى عێراق، کە ئەوەش زامنى گێڕانەوەی عێراقە بۆ سەر ئاڕاستەیەکى دروست.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نادەستوورییە، کە لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامدرا.





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad