English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاریگه‌ریه‌كانى كه‌مى ڤیتامین B له‌ له‌شی مرۆڤ
2017-11-23 [10:23 AM]

هه‌ولێر - ZNA



ڤیتامینى "بى 12" یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌و ڤیتامینانه‌ى كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ له‌ش چونكه‌ یارمه‌تى چالاككردنى ده‌ماره‌كانى ناو مێشك ده‌دات. 


به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌له‌شدا  ئه‌و نیشانانه‌ش بریتیین له‌ :-

- بێهێزیى یاده‌وه‌رى : كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر یاده‌وه‌رى و لاوازى ده‌كات ، چونكه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ گه‌یشتنى ئۆكسجینى پێویست بۆ له‌ش.

- ماندوێتى و ناچالاكى جه‌سته‌: هه‌ست بوونت به‌ ماندوو بوونى زۆر و بێهێزیى له‌ قاچه‌كاندا نیشانه‌ن بۆ بوونى لاوازیى ئه‌م ڤیتامینه‌. 

- خه‌مۆكى : كه‌مى ڤیتامین "بى12" به‌رپرسه‌ له‌ كه‌مى هۆرمۆنى سیروتونین كه‌ به‌رپرسى دڵ خۆشییه‌ ، بۆیه‌ تووشى خه‌مۆكى و بێتاقه‌تى ده‌بیته‌وه‌ .

- سه‌رئێشه‌و هه‌ناسه‌ توندى : به‌هۆى نه‌بوونى ئۆكسجینى پێویسته‌ بۆ ناو خوێن كه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ لێى به‌رپرسى دووچارى سه‌رئێشه‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت ده‌كاته‌وه‌ .

- بینین : ڤیتامینى "بى12" به‌رپرسه‌ له‌ بینینى چاو و لاواز بوونى ، بۆیه‌ كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه‌ هۆكارێكه‌ بۆ لاوازى ده‌ماره‌كانى چاو
 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad