English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : نیشانه‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری هەڵامەت
2017-11-23 [11:37 AM]

هه‌ولێر - ZNA


هەڵامەت یان پەتا بریتییە لە هەوکردنی ڤایرۆسی بەشی سەرەوەی رێرەوی هەناسە کە بە هۆی چەند جۆرێک ڤایرۆسەوە ڕوودەدات. د.کارزان محمد حسن پزیشکی پسپۆڕی منداڵان له‌  کۆمەڵگەی پزیشکی مەلیک دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی منداڵان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هەڵامەت لە هەموو کاتەکانی ساڵدا ڕوودەدات،

بەڵام لە سەرەتای پایزەوە هەتا کۆتایی بەهار زیاتر ڕوودەدات. منداڵ لە سەرەتایی تەمەندا بە شێوەیەکی گشتی لە ساڵێکدا (٦-٨) جار هەڵامەت دەگرێت بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا کەمتر دەبێتەوە بۆ (٢-٣) جار.


مناڵی دایەنگا زۆرتر تووش ئەبن بە رێژەی ٥٠٪ زیاتر لە منداڵی تر لە یەکەم ساڵی تەمەندا. ئەم رێژەیە بە تێپەڕبوونی کات کەمتر دەبێتەوە لە تەمەنی (١-٣) ساڵدا بەڵام هەر زیاترە لەو منداڵانەی کە ناچن بۆ دایەنگا. کاتێک مناڵ ئەچێتە خوێندنگای سەرەتایی بە پێچەوانەوە ئەو منداڵانەی کە لە دایەنگا بوون کەمتر تووشی هەڵامەت ئەبن وەک لەوانی تر.


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هەڵامەت بە سێ رێگایە: -

١- ڕاستەوخۆ بە بەرکەوتنی دەستی نەخۆش .

٢- هەڵمژینی ڤایرۆس دوایی کۆکە لە رێی هەواوە.

٣-لە رێی پژمین ڤایرۆس یەکسەر بچێتە سەر ناوپۆشی لووت یان چاوی کەسی بەرامبەر.


گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیەکە بە زۆری لە (٣-٥) رۆژی یەکەمدا دەبێت بەڵام لەوانەیە هەتا ٢ هەفتە ڕووبدات.

نیشانەکانی هه‌ڵامه‌ت :-

بەپێی تەمه‌ن جیاوازە، لە منداڵی خوار ١ ساڵ تا و ئاوی لووت زۆرە. لە منداڵی گەورەتر تا کەم روودەدات. یەکەم نیشانە بە زۆری بریتیە لە خورانی قورگ دواتر ئاوی لووت. کۆکە لە ٧٥٪ نەخۆشدا ڕوودەدات و رەنگە هەتا (١-٢) هەفتە دوای نەمانی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بمێنێت. 

نیشانەکانی تر وەک وەک سەرئێشە ،ئازاری ماسولکە،تێک چونی دەنگ، کەم بوونەوەی خواردن و کەم خەوی. هەروەها سک چون و ڕشانەوە بە کەمی ڕوودەدات. هەڵامەت لە زۆربەی نەخۆشدا یەک هەفتە دەخایەنێت.


دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە لە زۆر نەخۆشدا تەنها بە نیشانە و پشکنینی پزیشکی دەبێت و پێویست بە تاقیگە یان تیشک ناکات.

چارەسەری  هه‌ڵامه‌ت  :-

چارەسەری پێشنیارکراو لە لایەن ئەکادیمیایی ئەمریکی بۆ منداڵان و دامەزراوەیی بەریتانی بۆ تەندروستی بە زۆری یارمەتیدانە بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە. بۆ نمونە چارەسەری دژە بەکتریا(ئەنتی بایۆتیک) هیچ ڕۆڵی نیە لە چارەسەری هەڵامەت و ئەبێ بەکار نەیەت.

چەند چارەسەرێکی یارمەتیدەر گرنگە لەوانە: خواردنی شلەمەنی زیاتر بۆ پاراو کردنی ڕێڕەوی هەناسە و کەم کردنەوەی دەردراوەکانی نەخۆشیەکە. بەکارهێنانی قەترەی تایبەتی خوێ و ئاو بۆ لووت نیشانەکانی کەم دەکاتەوە بە شێوەیەکی کاتی.

چارەسەری دژە هەستیاری یان چارەسەری کۆکە تەنها دەبێ لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربێت چونکە کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان ترسی هەیە بۆ نەخۆش ئەگەر بە پێی پێویستی و بە ژەمی پێویست بەکار نەیەت.


هەنگوین ڕەنگە ببێتە هۆی کەم بونەوەی کۆکەی شەوانە بەڵام نابێ لە منداڵی خوار تەمەنی یەک ساڵدا بەکار بێت.

خۆپاراستن له‌ هه‌ڵامه‌ت  :-

دەرمان یان کوتان بە شێوەیەکی گشتی کاریگەر نییە بۆ ئەم نەخۆشیە، تەنها بۆ جۆری ڤایرۆسی ئینفلۆنزا نەبێ.

دەست شتن و دوور کەوتنەوە لە دەست لێدان لە دەم و چاو و لووت هۆکارێکی کاریگەرە بۆ کەم کردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیەکە.





ئەم هەواڵە 6394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad