English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی دەرگای بەرووی دەستەی کارگێری بارسێلۆنا داخست
2017-11-23 [12:13 PM]

ZNA-هەولێر


مانەوەی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا و نوێنەکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەکاتێکدا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، هاندەرانی بلاوگرانای نیگەرانکردووە، سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانیش رایانگەیاندووە نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی بە ئاسانی تێناپەڕێت.

رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵ رایگەیاندووە، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ 4 یاریزان واژۆبکات لەپێناو مانەوەی مێسی لە یانەکەدا، لەکاتێکدا ترسی چوونی ئەو یاریزانە لە یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە.

ئەو یاریزانانەی ڤالڤێردی لە پلانەکانیدا دانان بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆبکات، مەسعود ئۆزێل، فیلیپ کۆتینیۆ، تۆماس لێمار و نەبیل فەقیرن و بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە بارسا دەیەوێت بەزووترین کات کار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانە بکات.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، مێسی بڕیاریی داخستنی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ دەستەی کارگێری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوە، بەڵام ڤالڤێردی هەموو هەوڵێک دەدات رای ئەو یاریزانە بگۆڕێت و لە یانەکەدا بهێڵێتەوە.

هەرچەند پێشتر جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاندبوو، گرێبەستی لیۆ نوێکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە یانەکە و نە یاریزانەکەش هیچ شتێکی فەرمیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رانەگەیاندووە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad