English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان... ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕی
2017-11-23 [04:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌پرسێكی ئفغانسان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوای شه‌ڕێكی ناوخۆیی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی نه‌نكرهار ئه‌و رێكخراوه‌ 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕی.

 

رۆیترز رایگه‌یاند، ورده‌كاری ئه‌م رووداوه‌ ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ و ئه‌و رێكخراوه‌ش كه‌ لقه‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستان به‌ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ خوراسان"ه‌، هه‌واڵه‌كه‌‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێمجشه‌ممه‌ بۆمبێك له‌ جه‌لال ئاباد پایته‌ختی نه‌نكرهار ته‌قیه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م هه‌شت كه‌س كوژران به‌ڵام هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م هێرشه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

 

وته‌بێژی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ عه‌تاڵا خوجیانی وتی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دوای شه‌ڕێكی نێوان چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕیوه‌.

 

له سه‌ره‌تای‌ 2015 رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی نه‌نكرهار په‌یدا بوو، مۆڵگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر سنوری پاكستان بوو.

 

ئه‌مساڵ به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی، به‌رپرسانی ئه‌منی پێیان وایه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ نۆ هه‌رێمی ئه‌فغانستان بوونیان هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad