English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق کردەی پاک‌کردنەوەی بیابانەکانی رۆژئاوای له داعش دەست پێکرد
2017-11-23 [05:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ سوپای عێراق رایگەیاند، کردەی راوەدوونانی دوایین پاشماوەکانی داعش له بیابانەکانی رۆژئاوا له سنووری سووریای دەست پێکردووه.

 

بەپێی بەیاننامەی سوپای عێراق، لەم کردە سەربازیەدا، یەکەکانی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و هەروەها حەشدی شەعبی بەشداره.  ئامانج لەم کرده سەربازییه، "پاک‌کردنەوەی دوایین پاشماوەکانی داعش و رێگری کردن لەوەی ناوچه بیابانییەکان ببنه پێگەیەک بۆ هێرشەکانی داهاتوویان"، راگەیەندراوه.

 

هەفتەی رابردوو هێزەکانی عێراقی به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان به سەرکردایەتیی ئەمەریکا، دوایین شاری عێراقیان له دەست داعش دەرهێنا.





ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad