English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی شیعه‌ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چیای شنگال هاتوون
2017-11-23 [06:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرای كردوه‌، دوێنێ شاندێکی باڵای شیعەی سیاسی سەردانی چیای شنگالیان کردووە وتیشی، ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئامانجی سیاسی له‌پشته‌وه‌ بووه‌.

سەرچاوەیەک لەسەر چیای شنگال، کە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، دوێنێ شاندێکی شیعە سەردانی سەر چیای شنگالیان کرد، وتیشی، ئه‌و شانده‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی کەموکورتییەکان نه‌هاتوون، بەڵکو مەرامی دیکەیان هه‌یه‌، چونکە ئەگەر مه‌به‌ستیان کاری خزمەتگوزاری بێت ئەوا کەسانی ئیداری دەهاتن، بەڵام ئەو شاندە کەسانی سەر بە مەرجەعی شیعەن.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەوان بۆ مەرامێکی سیاسی هاتوون، دەیانەوێ چیای شنگال بکەنە بنکەیه‌كی سەربازی، چونكه‌ پێیان وایه‌ ناوچەیەکی ستراتیژییه‌.

چیای شنگال جێگایەکی ستراتیژیی ناوچەکەیە به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی شنگال ده‌ڕوانێ، لە ساڵی ١٩٩١هه‌ر له‌م چیایه‌ حکوومەتی بەعسی عێراق، لە سەردەمی ده‌سه‌ڵاتی سەددامدا، دا ٣٩ مووشەکی دوورمەودای ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 4999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad