English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریاره‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌
2017-11-24 [03:01 AM]

ZNA-هەولێر


مافپەروەرێك راێگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ نه‌ ده‌ستووری ئه‌نجامدانی ریفراندوم و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ دیباجه‌ی ده‌ستووردا هاتووه‌ كه‌ عێراق ده‌وله‌تێكی یه‌كگرتوو و ئاروزمه‌ندانه‌یه‌ ( الاتحاد فی العراق اتحاد اختیاری ) ئه‌مه‌ش ماف ده‌داته‌ هه‌رێم بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسى میلله‌تى كورد بده‌ت.

مافپەروەر ئازاد فتحی مڵو به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێنه‌كرێت و ده‌ستووری عێراق به‌ پێی مادده‌ی (117) دانپێدان به‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌لاته‌كانی جێبه‌جێكردنی و ته‌شریعی و دادوه‌رى و هیچ مادده‌یه‌كی یاسای نه‌هاتووه‌ له‌ ده‌ستووردا كه‌ ئاماژه‌ به‌ ریفراندوم دابێت یان رێگربێت له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندوم ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت ده‌ستووری عێراق و دادگا بریاریدابوو بێ ئاماده‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌ویش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌لایه‌كیتر ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێت جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور زامنی یه‌ك پارچه‌یی عێراقه‌ كه‌ چی تا ئێستا ئه‌وان (55) مادده‌یی ده‌ستوورى پێشێلیانكردووه‌ و نه‌هاتووته‌ جێبه‌جێكردن كه‌ یه‌كێك له‌ وان ده‌بوایا مادده‌ی (140) له‌ سالی 2007 كوتایی هاتبا.

ئازاد فتحی دیاریكرد: له‌ لایه‌كیتر به‌ پێی بریاری دادگا ناوبراو به‌ هه‌لوه‌شاندنی ئه‌نجامی گشتپرسی و گشت باندوری شه‌ش پێك ( الاثار المترتبة علية )، ده‌بێت گشت بریاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق به‌ سزادانی هه‌رێمی كوردستان بێته‌ هه‌لوبووه‌شێندرێته‌وه‌ و گه‌مارو له‌سه‌ر كوردستان لابدرێت ئه‌گه‌ر راست ده‌لێن و بێ لایه‌ن بن.

ئه‌و مافپه‌روه‌ره‌ ئاشكراشیكرد: هیچ لایه‌نێك نه‌ له‌ عێراق و نه‌ له‌ كوردستان ده‌سه‌لاتی مافی هه‌لوه‌شاندنی ئه‌نجامی ریفراندومی نیه‌ ته‌نیا هاولاتییانی كوردستان نه‌بن ئه‌ویش به‌رێگای ئه‌نجامدانی گشتپرسیه‌كیتر كه‌ تێدا دیاربێت ئایه‌ تو رازیت به‌ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی سه‌ربه‌خویی كوردستان یان نه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر نیوه‌ + 1 له‌ به‌ژداربووانی وتیان به‌لێ ئه‌و كاته‌ ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌لده‌وه‌شێته‌وه‌ ده‌سه‌لاتی دادوه‌رى هه‌لده‌ستێت به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌لوه‌شاندنه‌كه‌ی بێجگه‌ له‌مه‌ هیچیتر نیه‌ هه‌لبوه‌شێنێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad