English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەهێرشێکی چەکداریدا لە میسر دەیان کەس بونە قوربانی
2017-11-24 [02:34 AM]

ZNA-هەولێر


لەهێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر مزگەوتێك لە گوندێكی باكوری سینا لەمیسر دەیان كەس بونەتە قوربانی.

كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە كە ژمارەیەك لە بریندارەكان سەربازن بەڵام زۆربەیان خەڵكی مەدەنین و روداوەكە لە گوندی رەوزە بوە.

بەپێی ئەو سەرچاوە ئەمنیانە هێرشەكە بەتەقینەوەی بۆمبێك دەستی پێكردوە و چەند چەكدارێك بە چوار ئۆتۆمبێلەوە چواردەوری مزگەوتەكەیان داوە و تەقەیان لە نوێژخوێنان كردوە كاتێك لە مزگەوتەكە پاش نوێژی هەینی هاتونەتە دەرەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاندوە بەهۆی روداوەكەوە تا ئێستا لایەنی كەم 75 كەس برینداربون.





ئەم هەواڵە 1453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad