English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە
2017-11-24 [06:12 AM]

ZNA- هەولێر


پەیامی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە بۆنەی 25 نۆڤەمبەر ، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان

یەكسانخوازانی بەرێز...
 توندوتیژی، دیاردەیەكی گشتگیر و نەخوازراوی كۆمەڵگەیە كە زۆر جار  دەرحەق بە ئافرەت ئەنجامدەدەرێت هەر چەندە باسكردن لەو بابەتە لەگەڵ  سەردەمی ئێستادا كە سەردەمی  دیموكراسیەت و پێشكەوتنە لە جیهاندا ناگونجێت ، بەڵام هەلومەرجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەو شەڕو  ململانییە سیاسیەی كە لە ناوچەكە روودەدات راستەوخۆ كاریگەری لە پەرەسەندنی دیاردەی توندوتیژی دژ بە مافەكانی ئافرەت  هەیە، كوشتن ، ئیهانە كردن ، دەستدرێژی كردن و بە شوودانی كچ لە تەمەنی زۆر بچووك و ئازاردانی ئافرەت بە هەموو جۆرەكانییەوەلەو كۆمەڵگەیەدا بوونی هەیە ، ئەمەش واتای زاڵبوونی هەژموونی عەقڵییەتی توندئاژووانەی گرووپێكی كۆمەڵگەن كە ناسنامەی مرۆڤبوون لای ئەوان تەنیا ئاژاوەگێری و توندوتیژییە بەرامبەر بە ئافرەت، عەقڵییەتێك كە بڕوای بە بوون و پێگە و بەها مرۆڤایەتییەكان نییە و پێشێلی هەموو بنەماكانی مرۆڤبوون و  بەها ئەخلاقی كۆمەڵایەتییەكان دەكات و بڕوایان بە مۆدێلێكی نوێی شارستانی و دیموكراسیبوونی كۆمەڵگە نییە 
بەڕێزان....
لە كوردستاندا ماوەی چەند ساڵێكە بە حوكمی دیموكراسی و نیمچە سەربەخۆیی كوردستان ئافرەتان دەرفەتێكی باشیان بۆ رەخساوە كە بتوانن پرۆڤەی مافە مەدەنی و سیاسییەی خۆیان بكەن و رۆژ بە رۆژ دەستكەوتێكی مەزن و بەدەست بهێنن ، بەڵام بە هۆی شەڕی نەگریسی داعش و داگیركردنی چەند ناوچەیەكی كوردستان  لە لایەن ئەو عەقلیییەتە توندرەوە و لەو چوارچێوەیەدا ئافرەتان  رووبەڕووی چەندین دیاری توندوتیژی بوونەوە و مافەكانیان پێشێل كرا،  هەر بۆیە ئەمڕۆ پێویستە كە بە هەماهەنگی هەموو لایەك    رووبەرووی ئەو دیاردە نەخوازراوانە بینەوە كە دوورە لە هەر بنەمایەكی دیموكراسی و مەدەنیانە و  داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە پاڵپشتییەكی نێودەوڵەتی دروست بكرێت بۆ پاراستنی  ئەو دەستكەوتانە و رووبەڕووبوونەوەی هەر دیاردەیەكی نەخوازراوی توندوتیژی كە  دژ بە ئافرەت دەبێتەوە،  ئەمڕۆ جیهان بە چەك شەڕی بنبڕكردنی تیرۆر دەكات ،تیرۆریش سەرچاوەی توندوتیژی و دەرهاویشتەی عەقڵییەتێكی چەقبەستوویە،  لە ناوبردنی ئەو  عەقڵییەتەش پێویستی  بە بەكارهێنانی چەكی رۆشنبیری وهۆشیارییە بۆ ئەوەی هەوڵی  بنبڕكردنی بدەین  و هاودەرفەتی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی ببێتە بنەمای پێكەوەژیانی هەردوو رەگەز و گەیشتن بە كەناری ئارامی ژیان. 
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان 
         25\11\2017





ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad