English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەپارێزگای ئەنبار بە دەیان گەند لەژێر دەستی داعش دەرھێنران
2017-11-25 [09:27 AM]

ZNA – ھەولێر


شانەی راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند, سوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ٤٥ گوندیان لە ناوچەکانی جەزیرە و سەرووی رووباری فوڕات لە دەستی داعش وەرگرتووەتەوە.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا فەرماندەی پرۆسەکانی جەزیرە و سەرووی فوڕات لە رایگەیەندراوێکدا گووتی: ھێزەکانیان دوو ھەزار و ٤٠٠ کلیۆمەتر چوارگۆشەیان ئازادکردووە.

ئاشکراشیکرد: ھێزە ئەمنییەکان دوو ئۆتۆمبێلی داعش و پێنج ماتۆرسکیلیان تێکشاندووە، ھەروەھا پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و ٤٥٠ بۆمبی چێندراویان تەقاندووەتەوە.

یارەلڵا گوتیشی: لەو پرۆسەیەدا کە قۆناغی دووەمی پرۆسەی رزگارکردنی ناوچەکانی جەزیرە و سەرووی روباری فوڕاتە، دوو کارگەی بۆمبرێژکردنی ئۆتۆمبێل تەقێنراوەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامی دەبێت.

دوای ئازادکردنی قەزای رواوە لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە,  داعش تەنھا چەند گوند و ناوچەیەکی لە سنووری پارێزگای ئەنبار بەدەستەوە ماوە.





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad