English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەڕوباڵکردنی هەرێمی کوردستان
2017-11-25 [12:35 PM]

نووسینی: زکری موسا


ڕوانگەی عەرەبە شیعە دەستەڵادارەكانی عێراق لەبەرانبەر گەلی كوردستان وەك ڕوانگەی شیعە دەستەڵاتدارەكانی ئێرانە بەرانبەر گەلی كوردستان.
دەیانەوێ هەرێمی كوردستان دەستەمۆ بێت و پەڕوباڵ بكرێت. چەند نوێنەرێكی كورد لە پارلەمان هەبێت و بەردەوام تەئییدی سیاسەتی حكوومەت بكەن.
پارتە سیاسییەكانی كوردستان لە مانا بەتاڵ بكەنەوە.
كورد دەستبەرداری مافە سیاسییەكانی بێت و ببێتە پاشكۆیەكی عاقڵ و ئارام و لەشوێن خۆی دابنیشێت.
گەلی كوردستان بگاتە ئەو قەناعەتە كە دەبێ  بچێتە سەر ئەو مۆدێلەی كە كۆماری ئیسلامی بۆ سنە و كرماشان و مەهاباد و ورمێ دیزاینی كردووە. ئەم ڕوانگەیە دەمێكە هەیە لەسەردەمی مالكییەوە دەستی پێ كردووە و هیچ پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەوە نییە.
عەرەبە شیعە دەستەڵاتدارەكانی عێراق حەزیان لێیە ببین بە بەشێك لە ئومەتی ئیسلامی كە دژایەتی سووننە و ئیسرائیل و ئەمەریكا و داروبەرد بكەین. ئەو كات دەبین بە پیاوی چاك.
دەیانەوێ ئەوان هەر چۆن بیر بكەنەوە ئێمەیش بڵێین ڕاستە و ڕاستتریشە.
بەغدا بۆ گەییشتن بەو دیزاینە گرەوی لەسەر ناوخۆی كوردستان كردووە. وای بۆ دەچێ ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد دواجار وا لە كورد بكات بكەونە نێو چوارچێوەی ئەو خەونەی كە عەرەبی شیعە دەیەوێت.
 ئەحزابی كوردستان كە ناكۆكییان لەگەڵ پارتیدا هەیە دەبێ بە قووڵی لەو مەترسییە بگەن و واز لەوە بێنن كە لەپێناو لاوازكردنی پارتی تەئئیدی بەغدا بكەن و لە پێشێلكاری و زێدەڕۆیەكانی بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان بێ دەنگ بمێننەوە.
تەنانەت جەماعەتی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەریش دەبێ هۆش بێننەوە سەری خۆیان. ئەوان هاودەستیان كرد لەگەڵ پیلانێكی زۆر مەترسیدار بەڵام لە كرداردا هیچیان دەست نەكەوت. تەوەژمی شیعە ئەوانی فریو دا خاكی لێ سەندن بەڵام هیچیشی بەوان نەدا.
تەنیا ڕێگە بۆ پووچەڵكردنەوەی پلانی پەڕوباڵكردنی هەرێمی كوردستان یەك شتە: " دەبێ هێزە كوردستانییەكان یەكبگرنەوە و بە هەمووان یەك سیاسەتیان بەرانبەر بەغدا هەبێت".





ئەم هەواڵە 4732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad