English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی وێنەیەکی سێلفی گیانی خۆی لە دەستدا 
2017-11-25 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
یەکێک لە خووانە کە لە ئێستادا لە جیھاندا تەشەنەی سەندووە گرتنی وێنەی سێلفی یە , بەڵام ھەندێک جار ھەڵبژاردنی شوێنی وێنەگرتنەکە کارەساتی لێدەکەوێتەوە . 

تۆنی کیلی کچێکی گەنجی  دانیشتووی شاری لەندەنە لەکاتی گرتنی وێنەیەکی سێلفی لە نھۆمی دووەمی ئەو باڵەخانەیەی تێیدا نیشتەجێیە دەکەوێتە  خوارەوە و گیان لەدەستدەدات . 

ھاوڕێیانی کیلی لە پێگەی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ھاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەی کیلی دەربڕیووە و نووسیوویانە : کیلی کچێکی جوان و رووخۆش بوو و ھەموو کات دەم بە پێکەنین بوو , بەداخەوە بەم شێوەیە گیانی لەدەستدا . 

کیلی لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی نیوزلەندایە و ماوەی ساڵێکە لەگەڵ خێزانەکەی ھاتوونەتە لەندەن و نیشتەجێبوونە. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 9379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad