English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێوان كه‌ركوك و دیاله‌ خه‌ڵكی خستۆته‌ دڵه‌راوكێ
2017-11-25 [04:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی نێوان كه‌ركوك و دیاله‌، هێزێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێوانی ئه‌و پارێزگاكانی دیاله‌ و كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌هاتنی ئه‌م هێزه‌ش ترسێكی له‌ دڵی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ دروست كردوه‌ كه‌ پێشتر داوایان كردبوو هێزی حكومی بوونی هه‌بێت.

به‌رپرسێك له‌ پارێزگای دیاله‌ وتی، له‌ لایه‌نی هه‌واڵگریه‌وه‌ و پێراگه‌یاندنی هاوڵاتیان باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ چه‌كدارانی داعش هاتونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی كفری له‌ دیاله‌ و توز له‌ سه‌لاحه‌دین، وتیشی، لیژنه‌ی ئه‌مني پارێزگا پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری وه‌كو صه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك ئاگاداری كردۆته‌وه‌، داوای لێكردون رێكاری پێویست بگرنه‌ به‌ر.

روونی كرده‌وه‌، حه‌شدی شه‌عبی رێكاری ئه‌منی ده‌ستپێكردوه‌ و هێزێكی زۆری جوڵه‌ پێكردوه‌، له‌ میحوه‌ره‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان وپشكنینیان تاكو بۆ ماڵی هاوڵاتیانیش ده‌ستپێكردوه‌، وتیشی، جوڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دڵه‌راوكێ و مه‌ترسی لای هاوڵاتیان دروست كردوه‌، چونك نزیكی شاره‌كان كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ دۆخێكی ترسدا ده‌ژین و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن هێزێكی حكومه‌ت له‌بری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بنێرێته‌ ناوچه‌كه‌.

 

عه‌ره‌بی جه‌دید





ئەم هەواڵە 3520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad