English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیندال جینەر پڕداهاتترین نمایشکاری جلوبەرگە
2017-11-25 [04:34 AM]

ZNA – هەولێر


کچە نمایشکاری جلوبەرگ، کیندال جینەر، وەک پڕداهاتترین نمایشکار بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەستنیشانکرا.

 

ئەو نمایشکارە توانی پلەی یەکەمی لیستی نمایشکارە پڕداهاتتەکانی جیهان بەدەستبێنێت، لە دوای ئەویش، نمایشکاری جلوبەرگی بەرازیلی، جیزیل بیوندشین هات کە ماوەی ١٥ ساڵە لە پلەی یەکەمدا بوو.

 

جینەر لە ٢٠١٧ـدا، توانیویەتی لەرێگەی کاری نمایشی جلوبەرگەوە، ٢٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنیت، لە کاتێکدا جیزیل ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.

 

لە پلەی سێیەمدا، کیرسی تایگن بە ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار هات و ئەدریانا لیماش بە ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، لە پلەی چوارەمدایە.

 

نمایشکاری جلوبەرگ، لەبەرامبەر بەشداربوون لە هەر نمایشێکی جولبەرگدا یاخود دەرکەوتن لە کارێکی هونەری یان ریکلامدا، پارەیەکەی زۆر بەدەستدەهێنن.





ئەم هەواڵە 1030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad