English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەیەکی گەورە لەنێو ماڵی پاریسیەکان دروست بووە 
2017-11-25 [04:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی توانی لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی سەلتیک بباتەوە , کێشەیەکی دیکە لە نێو یاریزانان دروست بوو . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، ھەر سێ یاریزانی ئەرژەنتینی خافێر باستۆری و ئەنخل دی ماریا و لو سیلسۆ راستەوخۆ دوای فیکەی ناوبژیوان یاریگایان جێھێشتووە و ئامادە نەبوون لەگەڵ ھاوڕێکانیان ئاھەنگ بگێڕن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەو سێ یاریزانە بە ئۆنای ئیمری راھێنەریان راگەیاندوە , گەر دەرفەتی زیاتری یاری کردنیان پێنەدات ئەوا لەماوەی گواستنەوەی زستانە یانەکە جێدەھێلن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە, ئۆنای ئیمری دەیەوێت زۆرترین دەرفەت بەھەموو یاریزانەکان بدات بۆ یاری کردن , بەڵام زۆرینەی یاریزانەکان دەیانەوێت لەسەرەتای یاری تا کۆتایی بە شێوەی سەرەکی یاری بکەن , ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ راھێنەر دروست کردوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad