English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا پێویستە مەکینەی ئۆتۆمبێل پێش ڕۆیشتن گەرم بکرێت یاخود نا 
2017-11-25 [05:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
یەکێک لەو نەریتانەی ھەموو بەیانییەکی سارد توشی دەبێت، ئۆتۆمبێلەکەت گەرم بکە، ئینجا بڕۆیت، ئەندازیارێکی میکانیکی راستی ئەو کردارە روون دەکاتەوە.


ئەندازیاری میکانیکی لەتاقیگەی نیشتمانی ئیلینۆی "چیاتی" لەچاوپێکەوتنێکدا پرسی گەرمکردنی مەکینەی روونکردەوەو وتی، گەرمکردن نەک ھیچ سودێکی نییە، بەڵکو خراپیشە، ئەوە جگە لەبەفیڕۆدانی کات‌و سوتەمەنی.
وتیشی:"لەئاوو ھەوای سارددا، بەنزین چڕتر دەبێت و بەشێکی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی پستۆنی مەکینە بتوانێت دوای سوتاندنی ھەمان ھێز دروست بکات، بەشێکی زۆرتری بەنزین رۆنی دیوارەکانی ناوەوەی مەکینەکە زیاتر دەتوێنێتەوەو ھەندێ شوێنی پێویست رۆنیان لێ نامێنێت یان کەمدەکات. ئەوەش بۆ مەکینە خراپە".


چیاتی ئاماژەی بەوەشکردوە، باشترین بڕیار راستەوخۆ رۆیشتنە، بەڵام بەپێلێنانێکی نەرم بەسکلێتەری بەنزین، ئەوەش وادەکات لەماوەی کەمتر لەیەک خولەکدا مەکینە بێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بە (گەرم کردن) چەندین خولەکی پێویستە.


چاوپێکەتنەکە، لەلایەن Kurd Fox ەوە بڵاوکراوەتەوە و لەدرێژەیدا دەڵێت: وەک ئەو شارەزایەی میکانیک روونیکردۆتەوە، گەرمکردن بۆ پاوەری سوکانیش سودی نییە، چونکە سوکان ھەتا نەسوڕێنرێت، دەنگە دەنگەکەی لێ ناڕوات، ئەو گریمانەش ھەڵەیە لە ساڵانی حەفتا و ھەشتاکاندا دروستبوە، چونکە ئەوکات ئۆتۆمبێلەکان مەکینەیان کابرێتەر بوو، ئێستاش ئەگەر ھی تۆ کابرێتەرە گەرمی بکە، بەڵام ئەوانەی تر سیستمێکی کارەبایی ھەیە، کە لەسەرمادا بەنزین زیاتر دەنێرێتە پستۆنەکە،دەستپێکردنی کێشەکەش لەوێوەیە. 
 





ئەم هەواڵە 3730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad