English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات 
2017-11-25 [07:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بارەگەی خۆی لە ھەولێر، لە سێ کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ نوێنەری ھەریەک لە یانەکانی لاوانی نایابی کوردستان و یانە پلەیەکەکانی کوردستان و یانە پلەنایابەکانی کوردستان کۆبوویەوە.. 

 لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
١-    خولی نایابی لاوانی کوردستان بە بەشداری (١٣) یانە بەرێوە دەچێت و بەسەر دوو گرووپ بە پێی شوێنی جوگرافی دابەشکراون، گرووپی یەکەم پێک دێت لە (ھەولێر، پ. ھەولێر، برایەتی، زێرەڤانی، زاخۆ، ھەندرێن، دھۆک و گارە)، گرووپی دووەم پێک دێت لە (خانەقین، ھەڵەبجەی شەھید، شێروانە، پ. سلێمانی و نەورۆز)، لە گرووپی یەکەم سێ یانە و لە گرووپی دووەم دوو یانە بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەون، بڕیاریشە گەڕی یەکەمی خولەکە لە ٢٠١٧/١٢/٨ بەرێوە بچێت.

٢-    خولی پلەیەکی کوردستان بە بەشداری (١٣) یانە بەرێوە دەچێت و بە پێی شوێنی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش کراون، دوو یانە بۆ ریزی یانە پلەنایابەکانی کوردستان سەردەکەون و یەک یانەیش بۆ ریزی یانە پلەدووەکان دادەبەزێت، بڕیاریشە خولەکە لە ٢٠١٨/١/١٦ دەست پێ بکات.


٣-    دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەگەڵ نوێنەری ھەر (١٠) یانەکەی خولی نایابی کوردستان، دوای ئەوەی نوێنەری ھەردوو یانەی (نەورۆز و سیروانی نوێ) داوایان کرد چەند رۆژێک مۆڵەتیان بدەنێ بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی خۆیان قسە بکەن، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لە بارەی بەشدارییکردن یان نەکرد لە خولی نایابی کوردستان بدەن، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان مۆڵەتی یەک ھەفتەی پێدان.

بڕیاردرا شەممەی دادێ ٢٠١٧/١٢/٢ لە کات ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ کۆبوونەوە و تیروپشکی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ ئەنجام بدرێت.

ی.ا





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad