English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دزێکی باش ، خێزانێک لە مردن رزگار دەکات 
2017-11-25 [08:07 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
ھەندێک جار ویژدان پەیوەندی بە کاری کەسەکانەوە نییە , چونکە لەوانەیە دزێک ئامادە بێت سزای خۆی وەربگرێت لەبەرامبەر رزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکە .. 

ئەم بابەتە راستەقینەیە و لەوڵاتی تونس روویداوە , کاتێک لەم رۆژانەی رابردوو دزێک دەچێتە سەر ماڵێک بۆ ئەوەی دزییان لێ بکات . 
کاتێک دزەکە دەچێتە نێو ماڵەکە دەبینی ھەموو ئەندامانی خێزانەکە لەھۆش خۆیان چوونە و بۆنی گازێکی زۆر لەماڵەوە بڵاوبووتەوە , ئەویش بەخێرایی پەنجەرەکان دەکاتەوە و دراوسێکان ئاگادار دەکاتەوە و بانگی ئەمبۆلانس و پۆلیس دەکات . 

دوای گەیاندنی خێزانەکە کە لە چوار کەس پێکھاتبوون بۆ نەخۆشخانە و دەست پێکردنی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە پیاوە دزەکە ھەواڵی داوە و خێزانەکەی رزگار کردوە , لەگەڵ ئەمەش دەستگیر دەکرێت . 
دزەکە لە قسەکانی دانیپێدانا لەبەر قەرزاری ناچاربووە دزی بکات ، دوای ئەوەی خاوەن ماڵەکە بەم بابەتە دەزانێت خێرا لە مافی خۆی خۆش دەبێت و یارمەتی دزەکە دەدات بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە و سەرجەم قەرزەکانی پیاوەکە دەداتەوە و دواتریش پاداشتێکی گەورەی پێدەدات لەبەرامبەر ئەو کارە مرۆڤانەی لەبەرامبەریان ئەنجامی داوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 17188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad