English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکاری بە هێز بون و لاواز بونی ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان لە یەکڕیزی و لە یەکترازاندایە
2017-11-25 [10:33 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


مێژووی سیاسی کوردستان پێمان دەڵێت کە یەکڕیزی وتەبایی گەلی کوردستان هەوێنی سەرکەوتنی گەلی کوردستانە و هوکاری سەرەکییە بو گەیشتن بە و ئامانجەی کە سەدان سالە گەلی کوردستان قوڕبانی بو دەدات هەتا ئەمڕو وە کاروانی خەبات و تێکوشینیش بەردەوامە و هێشتا نەگەیشتوتە قوناغی کوتایی
  لێرەوە پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە بوچی گەلی کوردستان نەیتوانیوە ئامانجی خوی بپێکێت و لە ئامانجی خوی دوا بکەوێت لە کاتێکیدا زورن ئەو گەل و نەتەوانەی کە لە دوای ئێمە  هاتن بەڵام پێش ئێمە سەرکەوتن و ئێستا خاوەن سەروەری و سەربەخویی خویانن ؟

 

لە وتارێکی پێشوتریشمدا کە بڵاو بویەوە لە زورێک لە پەیج و ماڵپەڕو گوڤارو ڕوژنامەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا گوتومە کە گەلێکی سەرکەوتوو ئەوگەلەیە کە خاوەن ێیڕادەیێکی سیاسی یەکگرتوو بێت چۆنکە بە یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی گەلێک هەر چەند هەڕەشە ی لە سەر بێت دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر یدا
گەلەکەمان و نیشتیمانەکەمان بەدرێژایی سەدان ساڵ بەردەوام لە ژێر  هەڕەشەی لە نێو چون بووە لە هەمو ڕویێکەوە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان هەوڵی سڕینەوەی دوزی گەلی کوردستانیان داوە وسەرکەوتنی داگیرکەرانی کوردستانیش ئەو کاتانە بووە کە لە یەکترازانی سیاسی بونی هەبووە و داگیرکارانیش  ماڵی لە یەکترازاوی گەلی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی ئەجندای سیاسی خویان قوستوتەوەو بەم شێوەیە خه نجەری ژەهراوی خویان لە دوزی ڕەوای گەلی کوردستان دا وە و توانیویانە  بو ماوەیێک ئامانجی پیروزی گەلەکە مان دوا بخەن  وئەو خیانەتە گەورەیەی کە لە ۱٦/ئوکتوبەری /۲۰۱۷ دا  لە لایەن چەند کەس و باڵێکی سیاسی ئەنجام درا و بووە هوی زیانێکی مەزن خەنجەرێکی ژەهراوی ئەوتوو بوو کە لە مێژوی سیاسی گەلی کوردستان دا هاوشێوەی نەبووە.


سەروک بارزانی زور هەوڵی دا پڕوسەی سەربەخویی باشوری کوردستان خێراتر بکات و سەربەخویی کوردستان ڕابگەیێنێت چونکە  فەرهەنگی سیاسی نوخبە  دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق و ناوچەکەی باش خوێندبویەو ودەیزانی  ئەو فەرهەنگە سیاسیە نەبووە و نیە کە بتوانێت غەیری خوی قەبوڵ بکات هەرگیز 

بەڵام
   خیانەتی ناوخویی و دوبەرەکی، دوخی سیاسی باشوری کوردستانیان بەرە ئەو ئاراستەیە برد کە بە بەرژەوەندی ئەجندای سیاسی داگیرکاران بشکێتەوە و ببێتە هوی دواکەوتنی پڕوسەکە و زامێکی گەورەیان بە جێهێشت لە سەر جەستەی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان دا  وڕاستکردنەوەی ئەم دوخە سیاسیە ناهەموارەش ئەگەر ئەستەمیش نەبێت بەڵام کارێکی ئاسانیش نیە.


ئەمڕو نێو ماڵی گەلی کوردستان نێوماڵێکی لە یەکترازاوە ئەمەش وایکردووە پێگەی سیاسی گەلی کوردستان لاواز ببێت و لە بەرامبەردا پێگەی سیاسی نەیاران بە هێز ببێت و نمونەی هەرە دیاریش ئەو بڕیارانەیە کە حکومەتی بەغدا لە دژی مافە کانی گەلی کوردستان دەردەکات و بڕیار لە سەر چارەنوسی گەل و وڵاتەکەمان دەدات کە ئەمەش ئەگەر ئێمە بە ئیڕادەیێکی سیاسی یەکگرتوو ڕوبەڕوی پەلاماردەران بباینەوە داگیرکاران ئەستەم بو بتوانن بستێک لە خاکی کوردستان داگیر بکەن و ئەمڕوش ئه و جورئەتەیان بە خویان نەدەدا گاڵتە بە ئیڕادە و چارەنوسی گەلەکەمان بکەن.


لە کوتایی وتارەکەم دا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە یەکڕیزی و یەک دەنگی گەلی کورستان تاکە زامنی گەیشتنی گەلەکە مانە بە ئامانجی کوتایی خوی و سەرکەوتنی گەلی کوردستانیش ئەوکاتەیە کە خیانەتکاران و خوفروشەکان بەسزای عادیلانەی خویان بگەیێنن و حزبە سیاسیەکانیش خویان لە لەیەکترازانی سیاسی بەدور بگرن و بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەسەر بەرژەوەندی تەسکی حزبی دابنێن وەک تاکە ڕێگای دەرباز بون لەم قەیرانە سیاسیە کە ڕوبەوی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان بوتەوە لە حاڵی حازردا.





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad