English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانت به‌هێز بێت ده‌بێت ئه‌م 12 خاڵه‌ په‌یره‌و بكه‌ی
2017-11-26 [09:37 AM]

هه‌ولێر - ZNA



له‌ زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌ باس له‌ پته‌وی ئێسك و به‌هێزكردنی كراوه‌ به‌ چه‌نده‌ها رێگا به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هۆشیار بین و ئێسكێكی پته‌ومان هه‌بێ، پێویسته‌ ئه‌م 12 خاڵه‌ له‌به‌رچاو بگرین.


ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێویسته‌ هره‌ تاكێك بیزانێت و كاری له‌سه‌ر بكات بۆ پته‌وی ئێسكی بریتین له‌:-


١-زانینی مێژووی خێزان لە ڕووی تەندروستیەوە : یەکەم شت ئەبێ مێژووی خێزان بزانین لە ڕووی تەندروستیەوە بۆ بە هێزکردنی ئێسک، ئەو کەسە ئەبێ بزانێ ئایا یەکێک لە دایک و باوکی یان باپیری نەخۆشی پوکی ئێسکی نەبووە؟ چونکە بوونی نەخۆشی پوکانی ئێسک لە مێژووی خێزانەکەت ئەگەری توشبونت زیاد دەکات


٢-گرنگیدان بە ئێسک لە سەرەتاوە : ئەبێ گرنگی بە ئێسکت بدەی لە سەرەتاوە، چونکە ئێسک وەک بانک کە پارەی تێدا هەڵئەگری، بۆیە ئەوەی  پێویستیەتی بیدەرێ بۆ ئەوەی داهاتویەکی تەندروستت بداتێ
ئەوپەڕی پڕی و بەهێزی ئێسک لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدایە بۆیە، بۆیە ئەبێ لەو تەمەنە ڕێژەیەکی تەواو لە ڤیتامین د و کالسیۆم بخورێت، وە بە پێی توانا لە سەر سیستەمێکی خواردنی تەندروست و ڕێک بڕۆیت


٣-زیاد بە کارهێنانی کالسیۆم : کاتێ باسی پڕی ئێسک ئەکەین یەکەم شت کە بیری لێ ئەکەینەوا کالسیۆمە کالسیۆم کانزایەکی گرنگە کردارە زیندەکان لە لەشی مرۆڤدا، وەک دروستبوونی دەمار و ئەندامەکانی لەش، هەروەها بۆ دروستبونی ئێسک و ددان
مرۆڤ  ئەبێ گرنگی بەو بەرهەمانە بدات کە کالسیۆم و ڤیتامینی د تێدایە وەک ماست کە چەوری تێدا نیە.

٤-زیاد بە کارهێنانی ڤیتامین (دی) : ڤیتامین د یارمەتی مژینی کالسیۆم دەدات پارێزگاری مانەوەی ئاستی سروشتی کالسیۆم دەکات لە ئێسکدا
ڤیتامین د بوونی هەیە لە ماسی و هێلکەدا، لەشی مرۆڤ ڤیتامین د دروست دەکات کاتێ هەفتەی ٣ جار بۆ ماوەی ١٥ خولەک  بەر تیشکی خۆر بکەوێت

٥-خواردنی ترشە چەورییەکان یان مێگا٣ .

٦-گرنگیدان بە خواردنی ڤیتامین (كه‌ی ) : لە سپێناخ و سلق وقەرنابیت بوونی هەیە k ڤیتامین

٧- گرنگیدان بە خواردنی پۆتاسیۆم : پۆتاسیۆم لە پەتاتە و ماست و مۆز بونی هەیە

٨- گرنگیدان بە وەرزشکردن : بۆ ئەوەی ئێسکت بە هێز بێت ئەبێ لەشێکی ڕێک و کێشێکی تەندروستت هەبێ

٩-کەم خواردنەوەی کافیین : چونکە زۆر خواردنی کافیین کرداری مژینی کالسیۆمی پێویست بۆ ئێسک تێک ئەدات, نابێت ڕۆژانە ٢ پیالە زیاتر قاوە بخۆیتەوە .


١٠-وازهێنان لە جگەرە : جگەرەش کرداری مژینی کالسیۆمی پێویست بۆ ئێسک تێکدەدات >

١١-خواردنی گۆشت بە شێوەیەکی مامناوەند >





ئەم هەواڵە 5785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad