English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچە دابەشکرا
2017-11-26 [11:05 AM]

ZNA-هەولێر


دوای رێفراندومی هەرێمی کوردستان لە 25ی9 تا ئێستا ژمارەیەکی زور لەکارمەندانی کۆمسیونی ئەوانە بەگرێبەست کار لە سەر سندوقەکانی دەنگدان یان کردووە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتوە تەنها پارێزگای هەلەبچە موچەکانیان وەرگرتوە.

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیونی باڵای سەربەخوی هەڵبژاردن بو ئاژانسی هەواڵی زاگروس راگەیاند ،  سەبارەت بە پاداشتی کارمەندانی کومسیون بو سەر سندوقی دەنگدان ئەوانەی بەشداریان کرد بوکارمەندی کۆمسیون بو پروژەی راپرسی، پێشتر ئەوبودجەیە بوکومسیون لەلایەن سەروکایەتی هەرێمەوە تەرخانکراوە ئێمە وەرمان گیرایە و ئێستا ئەو مووچەیە لەدەستی کۆمسیوندایە، بەلام بەداخەوە  بەهوی ئەو بارودوخەی کە دروست بووە لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ئالیەتی دابەشکردنی مووچەی ئەو کارمەندانە سەخت بو بوئەوەی بەچ شێوەیەک ئەوموچانە بەسەر کارمەندانی کومسیون دابەش بکرێن، ئێستا هەندێک شوێن هەن ئێمە ناتوانین مووچە بەسەر ئەواندا دابەش بکەین لە کەرکوک و خانەقین دوزخورماتو لەروی ئەمنیەوە جێگیر نیە لێرە کێشە بومان دروست بوە گونجاو نیە ئێستا بەشێوەیەکی رەسمی بتوانین موچەکانی دابەشکەین بویە داخرا.

هەروەها وتەبێژی کۆمسیونی باڵا گوتی، ئێمە مووچە بەسەر کارمەندەکانی کومسیونی پارێزگای هەلەبچەدا دابەشکردووە ئێستا ئەو پارێزگایە تەواو بووە.

شیروان زرار ئەوەشی ئاشکرایکرد، لەهەفتەی داهاتوو مووچەی کومسیون بەسەر کارمەندانی کومسیونی پارێزگای هەولێردا دابەشدەکەین دواتر بەسەر پارێزگای سلێمانی و دهوک دا دابەش دەکەین بەپێی ئەوەی کە لیستەکانیان ئامادەکرابن، هەروەها سەرجەم کارمەندانی کومسیونی گرێبەست ژمارەیان 55هزارن بو هەر کارمەندیک 120000دینار تەرخان کراوە.

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیونی بالا ئاماژە بەوەشدا مووچەی یەک کارمەندیش نافەوتێت چونکە پێشتر وەرمان گیراوە لەلایەن سەروکایەتی هەرێمی کوردستانەوە.

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 32320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad