English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەتۆمەتی دزینی پارەکانی مارادۆنا سکاڵا لە دژی خێزانه‌كه‌ی تۆمار کرد
2017-11-26 [12:06 PM]

ZNA-هەولێر



دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ، ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئەرجەنتین، داوای یاسایی لە دژی ھەردوو کچەکەی بەتۆمەتی دزینی پارەکانی تۆمار دەکات و داوا دەکات یەکێکیان بەند بکرێت. 

مارادۆنا، یاریزانی بەناوبانگی پێشووی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، داوایەکی یاسایی لە دژی کلاودیا ڤیلاڤانی ھاوژینی و ھەردوو کچەکەی دالما و جیانینا تۆمارکردووە و بەوە تۆمەتباری کردوون کە ٤.٥ ملیۆن دۆلاریان دزیووە و بەڕێگای نایاسایی حەواڵەی سەر حیسابێکی تایبەتی بانکییان کردووە لە دەرەوەی ئەرجەنتین. 

مارادۆنا رایگەیاندووە، بڕە پارە دزراوەکان حەواڵەی ئۆروگوای کراون و دواتر موڵک و باڵەخانەیان لە ئەمریکا پێ کڕیووە. 

لەلایەن خۆیەوە، پارێزەری مارادۆنا، جیانینای کچەکەی تۆمەتبارکردووە بەگواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە بەھاوکاری برایەکەی بۆ ئۆروگوای و روونیکردەوە، بەپێی یاسا جیانینا دەستبەسەر دەکرێت. 

لە بەرامبەردا، جیانینا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند "ئەوان دەزانن من لە کوێ دەژیم، دەتوانن ھەموو کات بێن بۆ سەردانم". 

رووداو





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad