English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم نیشانانە بزانە رێژەی ڤیتامین لە لەشتدا چۆنە
2017-11-26 [12:27 PM]

هه‌ولێر - ZNA



کەمی ڤیتامینات لەلەشدا ھۆکارە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی بەبێ ڤیتامین ھەمیشە ھەست بەماندوی دەکەی ھەروەھا کەمی ڤیتامین دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بەئاسانی ڤایرۆس بێتە لەشەوە ئەمەش ھۆکارە بە توشبونی نەخۆشە پەتاییەکان. ئەگەر دەتەوێت بزانی رێژەی ڤیتامین لە لەشدا کەمە ئەوا سەیری ئاوێنە بکەو بەم نیشانانە بزانە.


١ - زەرد ھەڵگەڕانی پێستی دەموچاو: زۆر کەس دەبینین کە ڕەنگی پێست پەڕیوە یاخود زەرد ھەڵ گەراوە ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی ڤیتامین ١٢B لەشیاندا کەمە. کەمی ئەم ڤیتامینە لەلەشدا دەبێتە ھۆی لەناوبردنی خڕۆکە سورەکانی لەش ، بێتاقەتی ، سەرگێژان و لاواز بونی مێشک.

٢ - ئاوسانی چاو:ئەگەر ھاتو دەورو بەڕی چاوت یاخو چاوت ھەڵ ئاوسا ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ڕیژەی یۆد لەلەشتدا کەمە ئەمەش ھۆکارە بۆشلبونەوەی لەش، زیاد بونی کێش، وشکبونەوەی پێست، بێتاقەتی.

٣ - بێڕەنگی لێو: نەمانی ڕەنگی ئاسای لێو نیشانەیە بۆ کەمی ئاسن لە لەشدا.

٤ - خوێن بەربونی لێو: خوێن بەربونی پوک نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامینC، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە ھۆی لاوازی ئێسکەکان، ھەبونی کێشەی ددان.

٥ - ووشکی قژ: بەدەر لەوانەی کە خۆیان بەئاسای قژیان وشکە، وشک بونی قژ دەبێتە نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامین B٧.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad