English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆزێل دەچێتە بەرشەلۆنە 
2017-11-26 [03:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
مەسعود ئۆزێل ئەستێرەی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی , لە کۆتایی ئەم ساڵە بۆندەکەی لەگەڵ تۆپھاوێژەکانی کۆتایی پێدێت و ھەردوولا نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , ئۆزێل رەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە روو لەو یانەیە بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھەریەکە لە یانەی پاریس سانجێرمان و مانشستەر یونایتد ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ ئۆزێل مۆربکەن , بەڵام ئۆزێل ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئیسپانی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , پێشتر ئارسن ڤینگەر راھێنەری یانەی ئەرسنال رایگەیاندبوو , بەرپرسانی یانەی ئەرسنال نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ ئۆزێل بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad