English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تارانتینۆ بۆ فیلمەکەی بەدوای ئەکتەردا دەگڕێت
2017-11-26 [03:28 AM]

ZNA – هەولێر


دەرهێنەری ناوداری سینەمای هۆلیوود، کوینتین تارانتینۆ، ئامادەکاری بۆ فیلمێکی نویی سینەمایی دەکات و بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆی لەگەڵ چەند ئەستێرەیەک کردووە.

 

فیلمی نوێی ئەو دەرهێنەرە سینەماییە، بەناوی "1969 Project"یە، بڕیارە بەم نزیکانە کاری دەرهێنانی بۆ بکرێت.

 

مارگۆت رۆبی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت و گفتوگۆ لەگەڵ هەریەک لە تۆم کروز، براد پێت و لیۆناردۆ دیکاپریۆ کراوە بۆ ئەوەی دوو رۆڵی سەرەکی فیلمەکەدا بگێڕن.

 

تاوەکو ئێستا دیار نییە تەنها دوو لەو ئەکتەرانە بەشداری لە فیلمەکەدا دەکەن، یاخود هەرسێکیان لە رۆڵی سەرەکیدا دەردەکەون.

 

کاری وێنەگرتنی فیلمەکە کە لە جۆری فیلمەکانی تاوانە، لە دەستپێکی ساڵی داهاتوودا دەستپێدەکات.

 

دەرهێنەری فیلم بەڵێنی داوە کە فیلمەکەی کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ فیلمەکانی هاوشێوەی بکات کە لە یەک کاتدا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێن.





ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad