English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال داوای یاریزانێکی مانشستەر دەکات 
2017-11-26 [03:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی , داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردوە لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی یانەی مانشستەر یونایتد مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی , یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکی بە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەی مانشستەر یونایتد کردوە لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان ئەنتوان مارسیال . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , زێدان سەرسامە بە تواناکانی مارسیالی تەمەن ٢٢ ساڵ وپێی وایە ئەم یاریزانە ھێلی ھێرشبەری یانەی شاھانە دەبوژێنێتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەھۆی گەیشتنی رۆنالدۆ بەتەمەنی ٣٣ ساڵی و بنزیمە بە ٣٠ ساڵی و لۆکا مۆدریچ بە ٣٢ ساڵی , یانەی ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی لاو مۆربکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad