English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .. کوڕانی گواردیۆلا بەردەوامن لەسەرکەوتنەکانیان 
2017-11-26 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەمیانەی یارییەکانی گەڕی سێزدەھەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی , یانەی ھێدرسفێلد میوانداری یانەی مانشستەر ستی کرد. 

یانەی مانشستەر ستی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ھێدرسفێلد . 

لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمی یارییەکە بەرگریکاری یانەی مانشستەر ستی ئۆتامێندی بەھەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و یانەی خاوەن یاریگای پێشخست , دواتر لە خولەکی ٤٧ سێرجیۆ ئەگوێڕۆ توانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ یانەی مان ستی تۆمار بکات و لە خولەکی ٨٤ ی یارییەکە یاریزان رەحیم ستیرلینگ گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمار کرد. 

بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣٧ خاڵ لە ١٣ یاری و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە پریمەرلیگ و پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد بێ ئەوەی ھیچ یارییەک بدۆڕێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad