English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی ئەنجامدانی تاوان یەکەم پەنابەری عێراقی لە ئەڵمانیا دیپۆرت کرایەوە
2017-11-27 [09:36 AM]

​ZNA - ھەولێر


ئەڵمانیا یەکەم پەنابەری عێراقی ناردەوە بەغدا و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی  " Welt am Sonntag" ئەڵمانی "دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار بە ٣ پۆلیسی فیدراڵی یەکەم پەنابەری عێراقییان ناردووەتەوە بەغدا".

وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: "رۆژی ٧/١١/٢٠١٧ پەنابەرە عێراقییەکە بەھۆی ئەنجامدانی تاوان لە ئەڵمانیا دەرکراوەو گەڕێنراوەتەوە بەغدا".

ئەوەش واتای ئەوەیە، بڕیاری ناردنەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی عێراق جێبەجێ دەکرێت کە تاوانیان ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: "بەرلین ھاوکاریی زیاتر لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکات تا ئەو عێراقیانە بناسنەوە کە پێویستە بنێردرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان".

ئەوە لە کاتێکدایە ھەزاران عێراقی لە ئەڵمانیا دەژین و تا ئێستا مافی پەنابەرێتییان پێنەدراوە، بەڵکو دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا مافی مانەوەی (Duldung) واتا ھەڵپەساردنی کاتی ناردنەوەیان پێداوون.

ھەر چەندە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دەربارەی چارەنووسی ئەو ھەزاران کەسە ھیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە، بەڵام ناردنەوەی یەکەم پەنابەری عێراق، ئەگەری کردنەوەی دەرگای بەسەر ناردنەوەی خەڵکی دیکەش ھێناوەتە ئاراوە و لە ناوەندی حزبییەکانیشدا پرسیار دەروژێنێ، بەتایبەتی پاش ئەوەی پارتی جێگرەوەی راستڕەوی جەماوەریی، کە بە نەیاری سەرسەختی پەنابەران ناسراوون، گەیشتنە ناو پەرلەمان و ھەوڵی بەشداریکردنیشیان لە حکومەت ھەیە.

لە دوای جەنگی دووەمی کەنداو، ریگە نەدەدرا ھیچ عێراقییەک بگەڕێنرێتەوە وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٦ـەوە بڕیاری ئەوەش دەرکرا، کە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە رابگیرێت کە تاوانیان ئەنجامداوە جگە لەوانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە ھاتوون.

 





ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad