English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ھەرەشە لە سوریا دەکات
2017-11-27 [09:40 AM]

ZNA - ھەولێر


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ھۆشداری دەداتە سەرۆکی سووریا، ئەگەر رێگە بە ئێران بدات بنکەی سەربازی لەسەر خاکی سووریا دامەزرێنێت، تەلئەبیب سووریا دەکاتە ئامانج.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە "سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھۆ، ھۆشداری داوەتە بەشار ئەسەد، ئەگەر رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی بنکەی سەربازی ئێران لە سووریا بدات، ئەوکاتە ئیسرائیل دێتە ناو شەڕی ناوخۆیی سووریاوە".

کەناڵەکە رایگەیاندووە "نەتانیاھۆ لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە نامەیەکی پەیوەست بەو بابەتەی ئاراستەی بەشار ئەسەد کردووە، بەڵام ناوی ئەو کەس و لایەنەی ئاشکرا نەکردووە".

بەگوێرەی راپۆرتە ھەواڵێکی کەناڵە ئیسرائیلیەکە، ئەگەر ئەسەد رەزامەندی لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ئێران و دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە سووریا بدات، ئیسرائیل دێتە ناو شەڕە ناوخۆییەکەوە".

ئێران لە ماوەی شەڕ و ململانێ خوێناوییەکانی سووریادا لە رووی سەربازی و لۆجیستی و تەکنیکی و دارایی پاڵپشتی ھێزەکانی سوپای سووریای کردووەو چەندین راوێژکار و ھێزی شەڕکەری خۆیشی ناردبووە ئەو وڵاتە، جگە لەو میلیشیا چەکدارییانەی راستەوخۆ بەکاریدەھێنان.





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad