English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی لای ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌
2017-11-27 [09:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جەبار مەعمووری، سەرکردە لە میلیشیای حەشدی شەعبی، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت رایدەگەیەنێت، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، لەلای ئەمەریکییەکانە.

مەعمووری روونیشی دەکاتەوە، ئەمەریکییەکان بەغدادی ناکوژن تا ئەو کاتەی ناچار دەبن، ھەر کاتێکیش گەیشتنە ئەو حاڵەتە، ئەوا لە سیناریۆیەکی ھۆلیوودیدا دەیکوژن.

ئەو سەرکردەی حەشدی شەعبی دەڵێت: "ئەمەریکییەکان بەغدادیان لەلایە و نایکوژن، مەگەر ئەو کاتەی بۆ بەدەستھێنانی ئامانجێک بێت، یان بزانن ھیچ کارێکیان پێی نەماوە، کوشتنەکەشی بە سیناریۆیەکی ھۆلیوودی دەبێت بۆ ئەوەی ھەمووان باوەڕی پێ بکەن".

مەعمووری ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمەریکا بە چەند شێوەیەکی جیاواز ئیش دەکات، کاری ھەندێک دامەزراوەی ئەو وڵاتە درووستکردن و بەرھەمھێنانی تیرۆرە و ھەندێکی دیکەشی شەڕکردنە لە دژی ئەو تیرۆرە، ئەوەش رووی راستەقینەی ئەمەریکایە.

ھەروەھا دەڵێت: "تەواوی جیھان لەسەر ئەوە کۆکن، ئەو رێکخراوە توندڕەوانەی لە ماوەی چند ساڵی رابردوو سەریانھەڵداوە، بە ساختە بانگەشەی ئیسلامێتی دەکەن، ھەواڵگری ئەمەریکا رۆڵێکی کاریگەری لە درووستکردنیان ھەبووە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیش پاڵپشتی داراییان کردوون".

ئەو سەرکردەی حەشدی شەعبی راشیگەیاندووە، داعش وەک بیانووێک لەلایەن ئەمەریکاوە بەکارھێنرا بۆ ئەوەی لە ژێرناوی شەڕکردن لە دژی تیرۆر بگەڕێتەوە عێراق.

ئەو سەرکردەی میلیشیای حەشد، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئاماژە بەوەش دەکات، واشنتن پیلانی زیاتر و گەورەتری ھەبوو، بەڵام فەتوای مەرجەعییەی شیعەی عێراق، بە پێکھێنانی حەشد، پارسەنگەکەی ھەڵگێڕایەوە و کۆتایی بەو پیلانگێڕییە گەورەیە ھێنا.

سەرچاوە: RT





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad