English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق له‌ لیستى مه‌ترسیدارترین وڵاتانى جیهانه‌
2017-11-27 [10:15 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆڕبه‌ندى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى، لیستێكى به‌ 137 وڵات له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ خراپترین مافیایان تێدایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ ناوى مافیان تێدا ناهێنرێت.

له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌ى مافیایان تێدایه‌ و به‌مه‌ترسیدارترین ده‌ناسرێن، وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتین دێن: سیلڤادۆر، هندۆراس، ڤه‌نزه‌ویلا، مه‌كسیك، گواتیمالا، جامایكا و كۆڵۆمبیا.

  
له‌ لیستى دووه‌م، ناوى هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى فینله‌ندا و نه‌رویج دێن، كه‌ مه‌ترسییان نییه‌، هاوكات ڕووسیا ڕیزبه‌ندى 86ـه‌مینى له‌ لیسته‌كه‌دا گرتووه‌.


به‌ڵام مه‌ترسیدارترین ئه‌و وڵاتانه‌ى بۆ گه‌شتیاران مه‌ترسین، لیستێكى هاوشێوه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوى (International SOS)ى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌تمه‌ند به‌ ئاسایشی گه‌شتیاریی بۆ ساڵى 2018، ئاماده‌ كراوه‌.


به‌پێی لیسته‌كه‌، سووریا له‌ ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مدا هاتووه‌، به‌دواى ئه‌ویشدا لیبیا و یه‌مه‌ن و سۆماڵ و ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست هاتوون، هه‌روه‌ها عێراق  و   ئه‌فغانستان و گینیا و بێساو و بۆرۆندی، له‌ ڕیزبه‌ندى وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌كانن.
 

به‌ڵام لیستى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌مترین مه‌ترسییان له‌سه‌ر گه‌شتیاران هه‌یه‌، به‌م شێوه‌یه‌یه‌: نه‌رویج، دانیمارك، فینله‌ندا، ئایسلاندا، سوویسرا و پاشان سلۆڤینیا و لوكسۆمبۆرگ.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad