English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌و ره‌فتارانه‌ی رۆژانه‌ت نه‌بیت گورچیله‌كانت له‌ ده‌ست ده‌ده‌ی
2017-11-27 [10:14 AM]

هه‌ولێر - ZNA



وەک دەزانین گورچیلەکان چەندین ئەرکیان لەسەرە بەتایبەت لە پرۆسەی میزکردندا چونکە وەک فلتەرێک کاردەکات لە پاکردنەوەی ئاوی لەشدا بۆیە زۆر پێویستە ئاگاداری تەندروستی گورچیلەکان بین.


رۆژانە خۆتان بەدور بگرن لەم چەند خووە چونکە دبنە هۆی لەناوبردنی گورچیلەکان وەکوو:


1 - کەم ئاو خواردنەوە: گەورەترین شت کە دەبیتە هۆی لەناو بردنی گورچیلەکان نەخواردنەوەی ئاوی پێویستە لەبەر ئەوەی گورچیلە بۆ کردارە کیمیاییەکان پێویستی بەئاوە.


2 - هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی درێژ لەمیزەڵداندا:ئەم خوە لەوانەیە زۆرێکمان هەمان بێت بەڵام ئەم خووە زۆر مەترسیدارە و کاریگەری خراپی هەیە لەسەر گورچیلە کاتێک میزەڵدان پڕدەبێت لە میز پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەکان ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئازار لەسەر گورچیلە.


3 - خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لەوخۆراکانەی کە سۆدێومیان تێدایە: ڕێگەیەکی دیکە کەدەبێتە هۆی لەناو بردنی گورچیە سۆدیۆمە کە لەخوێدا هەیە هەرچەندە لەش پێویستی بە سۆدیۆم هەیە بەڵام خواردنی رێژەیەکی زۆر گورچیلەکان لەناو دەبات.

 

4 - کافین: هەندێک جار تینومان دەبێت لەوانەیە خواردنەوەیەکی گازی بخوێنەوە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە ،کافاین دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنو شەکرە ئەمانەش کاریگەریەکی زۆریان هەیە لە سەر تەندروستی گورچیلەکان.

 

5 - ئازارکوژەکان: خواردنی دەرمانە ئازار کوژەکان خویەکی زۆر خراپە لەبەر ئەوەی ئەم ئازار کوژانە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ئۆرگانە جیاوازەکانی مرۆڤ بەتایبەت گورچیلەکان.

 

6 - خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لەو خۆراکانی کە پڕۆتینیان تێدایە: خواردنی گۆشتی سور یاخود هەر خۆڕاکێکی پرۆتینی دیکە دەبێتە هۆی لەناو بردنی گورچیلەکان.





ئەم هەواڵە 4894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad