English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە و مان ستی رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2017-11-27 [03:01 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانشستەر ستی ئینگلیزی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی یاریزانێکی یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی بیر لەوە دەکاتەوە لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ ئینیگۆ مارتینیز بەرگریکاری یانەی ریال سۆسیداد مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , گواردیۆلا تیمی ھونەری تیپەکەی راسپاردووە لە یارییەکانی یانەی ریال سۆسیداد چاودێری تواناکانی مارتینیز بکەن , بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی مان ستی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لەلای خۆشییەوە یانەی بەرشەلۆنە لە ھاوینی رابردووەوە چاودێری مارتینیز دەکات و ھەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵ مۆر بکات , بۆ ئەم مەبەستەش بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەستێکی پێشکەش بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad