English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریدەدەری ناوبژیوان ، یەکەم کاری نەبوو لە دژی بەرشەلۆنە 
2017-11-27 [03:29 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
دوێنی شەو لە لوتکەی یارییەکانی خولی لالیگای ئیسپانی لیونێل میسی گۆڵێکی لەیانەی ڤالەنسیا تۆمار کرد بەڵام یاریدەدەری ناوبژیوان ھەژماری نەکرد بە بیانووی ئەوەی نەیبینیووە تۆپەکە بچێتە ناو گۆڵ . 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ,تیشکی خستووتە سەر حاڵەتەکە و نووسیوویەتی ، ئەوە ئابرۆچوونێکی وەرزشی بوو لە یاریگاکانی ئیسپانیا روویدا , کاتێک تۆپ بەتەواوەتی دەچێتە نێو گۆڵ و بەگۆڵیش ھەژمار ناکرێت . 

مارکا ئاماژەی بەوەداوە , یاریدەدەری ناوبژیوان ئیگلیسیاس ڤیلانۆڤا , یەکەم جاری نییە بە شێوەیەکی گوماناوی گۆڵێک بۆ یانەی بەرشەلۆنە ھەژمار ناکات , چونکە وەرزی رابردووش ھەمان ناوبژیوان لەیاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ڤیاریال لێدانێکی سزای دروستی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ھەژمار نەکرد ھەرچەندە بینی دووجار تۆپەکە بەر دەستی بەرگریکارێکی یانەی ڤیاریال کەوت . 

ھەژمار نەکردنی گۆڵەکەی میسی ھەرایەکی زۆری لەنێو بواری وەرزشی ئیسپانیا نایەوە , تا گەیشتە ئەو رادەیەی بگوترێت ناوبژیوانانی ئیسپانیا خراپترین ناوبژیوانن لەئەوروپا , چونکە ساڵانە کۆمەڵێک ھەڵەی زەق دووبارە دەبێتەوە و بە ئاسانی تیدەپەڕێت بێ ئەوەی ھیچ کام لە ناوبژیوانەکان سزا بدرێن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad