English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاتنقامقامیەتی سلێمانی هەوڵی دابەزاندنی نرخی سەوزه و میوه دەدات
2017-11-27 [03:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەمەبەستی کەمکردنەوە نرخی سەوزە و میوە، لە سلێمانی کار بە بڕیاری کەمکردنەوە عمولە دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت قائیمقام لیژنە ھاوبەشەکانی راسپاردووە بەدواداچوون و چاودێری عەلوەکە بکەن.

 

ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی ھاوسەنگی سەوزە و میوە، کە پێک ھاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و چاودێری بازرگانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوویەوە.

 

پاش کۆبونەوەکەش، رزگارحەمەخدر جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی پشتگیری کردنی جوتیاران و بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەروبومەکانیان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری کەمکردنەوەی عمولە بۆ ٦% داوە، کەئەم بڕە پارەش لە کڕیار وەردەگیرێت نەک جوتیارەکان، و بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە قائیمقامی سلێمانی لیژنە ھاوبەشەکانی راسپاردووە بەدواداچوون و چاودێری عەلوەکە بکەن.

 

رزگار خدر ووتیشی: بەھۆی ھاتنی سەرما و وەرزی زستان، بەروبومی ناوخۆ توانای دابینکردنی کەم دەبێتەوە بۆ ٣٠%، بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی بازاڕ و پێداویستی ھاوڵاتیان لە سەوزە و میوە، پشت بە بەروبومی ھاوردەکراو دەبەستین، و بۆ دڵنیا بونەوەش لە کوالێتی و سەلامەتی بەروبوومە ھاوردەکراوەکان بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ پشکنینی پێویستیان بۆ ئەنجام دەدات، پاشان رێگە بە ھاتنە ناوەوەی دەدرێت گەر لەپشکنین-یش دەرنەچوو رێگری لە ھاتنە ناوەوەی دەکرێت.

 

جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ھەرلەکۆبونەوەکەدا و لە چوارچێوەی پاککردنەوە و جوانترکردنی شاری سلێمانی و لابردنی زیادەرۆییەکان، بڕیاردرا لەم ھەفتەیەدا دەست بە ھەڵمەتی لابردنی تەواوی زیادە رۆییەکانی عەلوەی سلێمانی بکرێت کە کۆتایی بەوماوە ھاتووە کە پێشتر وەک یارمەتی بۆلابردنی زیادەرۆییەکانیان پێیان درابوو.





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad