English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد مه‌عسوم: ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵنەوەشاوەتەوە مادە ١٤٠ی دەستوریش زیندوە
2017-11-27 [05:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ دوشەممە سەرۆک کۆماري عێراق فوئاد مەعسوم له‌كه‌ركوك دوپاتیکردەوە هیچ پێکهاتەیەک لەکەرکوکدا لە پێکهاتەیەکی دیكه‌ زیاتر نییە وتیشی، ده‌بێت هەموو پێکهاتەکان لە ئیدارەدانی کەرکوک به‌شداری بكه‌ن.

فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ باڵه‌خانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، کەرکوک عێراقێکی بچوک کراوەیەو شاری برایەتیی و خۆشویستن بووەو هەمووان بە تەبایی تیایدا ژیاون بەو پێیەی هەمە رەنگ و یەکڕیزیی پێکهاتەکانی تیادا بەرجەستە بووە.

مه‌عسوم پێویستیی پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەکەرکوکی دووپاتکردەوە تا پارێزگارێکی نوێ دیاریی بکات.

 ئاماژەی به‌وه‌شکرد کە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ماوەو هەڵنەوەشاوەتەوە مادە ١٤٠ ی دەستوریش هەر کاراو زیندوە تا بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێت.

سه‌رۆكی كۆمار ئه‌وه‌ی خسه‌روو، ئامانجی سەرانەکەی لە پێناوی دورخستنەوەی کێشە و گرژییەکانە، وتیشی، كەركوكمان لا خۆشەویستە و نامانەوێت روبەڕوی ئاڵۆزیی ببێتەوە"، دووپاتیشیکردەوە کە هەنگاو بنرێت بۆ خستنەکاری هەوڵ و تەقەلا لە پێناوی لەبیرکردنی هەر ئاسەوارێکی نێگەتیڤی روداوەکانی مانگی رابردوو کە پارێزگای کەرکوک بە خۆیەوە بینی.

 

مه‌ڵپه‌ڕی سه‌رۆكی كۆمار

 





ئەم هەواڵە 1987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad