English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق کۆمپانیا بیانییەکان بۆ بەشداری له پرۆژه نوێیەکان نەوت و گاز بانگهێشت دەکات
2017-11-27 [06:40 AM]

ZNA- هەولێر


 

عێراق داوای له کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کردووه بۆ بەشداری له کەم‌کردنەوەی دۆزینەوه و فراوانکردنی ٩ کێڵگەی نوێی نەوت و گاز.

 

"جەبار لعێبی" وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له بەغدا، دوای بانگهێشتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و گاز گوتی: "ئامانج له بەشداری لەم کەم‌کردنەوەیه، گەیشتن به زۆرترین یەدەکه."

 

لعێبی گوتی، پێنج لەم کێڵگانه که بڕیاره بۆ دۆزینەوه بۆ کەم‌کردنەوه دابندرێن، له سنووری ئێران و عێراقه.

 

وەزیری نەوتی عێراق روونیشی کردەوه، ئەم کێڵگانه بەهۆی بوونیان لەو ناوچانەی به دەیان ساڵ شەڕی ئێران و عێراق و هەروەها کوەیتیان تێدا کراوه، فەرامۆش کرابوون.

 

بڕیاره قۆناغی سەرەتایی ئەم کەم کردنەوەیه له مانگی ٥ی ساڵی داهاتوو جێ‌بەجێ بکرێت و براوەی کەم‌کردنەوەکان له هاوینی ساڵی داهاتوو دەست بەکار دەبن.

 

لعێبی ئاشکراشی کرد، تێبینیی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان له رێکخستنی گرێبەستەکان رەچاو دەکرێن.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad