English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: په‌له‌كردن له‌ له‌سێداره‌دانی چه‌كدارانی داعش خزمه‌ت به‌عێراق ناكات
2017-11-27 [06:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كانی له‌ سێداره‌دان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، خاتوو ئه‌گنیس كالامارد، داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد، پێویسته‌ شكستپێهێنانی داعش له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ بگۆڕێت و كۆتایی به‌خۆده‌ربازكردن له‌سزا بهێنرێت.

كالامارد دوای سه‌ردانی بۆ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوی داعش وڵات ده‌چێته‌ قۆناغێكی راگوزه‌ر ئاڵۆزی و له‌یه‌كترازان باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر وڵات، هه‌ڵێك بۆ ده‌ربازبوون له‌ رابردوو ده‌هێنێته‌ پێش.

وتیشی، ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ر هه‌بوونی تاوانی دژی مرۆیی بكات، هه‌روه‌ها په‌له‌ له‌ سێداره‌دانی ئه‌ندامانی داعش به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی نه‌كات چونكه‌ خزمه‌ت به‌ وڵات ناكات.

خاتوو كالامارد داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا چاكسازی له‌ یاسا بكات و دادگاكان بۆ دادگاییكردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ بكات.

دانی به‌وه‌ش دانا كه‌ شكستی سه‌ربازی داعش ده‌رگا به‌رووی سه‌رده‌مێكی نوێ له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌، وتیشی، بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی، حاڵه‌تی كوشتن له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا و حاڵه‌تی ونكردن له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی داعش هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رزگاركردنی فه‌لوجه‌و موسڵ روویدا، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێت و پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌میان بكرێـت.

 

 





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad