English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆل فانك: بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق نییه‌
2017-11-27 [07:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش پۆل فانك ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق ده‌نێننه‌وه‌ تاكو بارودۆخ سه‌قامگیر ده‌بێت، وتیشی، هاوپه‌یمانان بنكه‌كانی سنوری عێراق ئاماده‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌گه‌ڕۆكی ده‌هێڵنه‌وه‌، باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ هێزێكی عێراق نییه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هێزی هاوپه‌یمانانه‌.

پۆل فانگ وتی، تاكو سه‌قامگیربوونی بارودۆخی عێراق ده‌ه‌نێنینه‌وه‌، وتیشی، مانه‌وه‌ له‌سه‌ر هێزێك به‌نده‌ كه‌ توانای سه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێـت، له‌رێگه‌ی راهێنان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

فانك باسی له‌وه‌ش كرد، هاوكار له‌لایه‌نی زانیاری هه‌واڵگری له‌نێوان هاوپه‌یمانان و عێراق له‌سه‌ر شوێنی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان هه‌یه‌، وتیشی، پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ بنكه‌ی گه‌ڕۆك له‌سه‌ر سنوری عێراق و له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌ كۆنه‌كان هه‌روه‌ها پایه‌وانی سنوریش راهێنانیان پێ ده‌كرێـت.

روونی كرده‌وه‌، هیچ پلانی ئه‌وه‌مان نییه‌ بنكه‌ بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر سنوری بنكه‌ینه‌وه‌، هیچ بنكه‌یه‌كمان بۆ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عێراق نییه‌ به‌ڵكو بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانن.





ئەم هەواڵە 1390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad