English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم نیشانانەی چاوەکانت باری تەندروستیت دیاری بکە
2017-11-28 [11:02 AM]

هه‌ولێر - ZNA



هەندێک جار چاوەکان توشی هەندێک حاڵەت دەبن ئەمەش نیشانەیە بۆ چەند نەخۆشیەک هەربۆیە ئەگەر ئەم نیشانەنەت هەبو دەبێت سەردانی پسپۆڕی تایبەت بکەی.


- هەڵئاوسانیپێڵوی چاو بەهەمیشەی: ئەگەرهاتو پێڵوی چاو ئاوسا بۆ ماوەیەکی درێژ هەروەها ئازار، زیپکە ئاوهاتن لەچاوەکان وسوربونەوەی لەگەڵدابوو ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ کێشە لە چەوریە ڕژێنەکانی چاودا.هەربۆیە زۆر پێویستە بەخێرای سەردانی پزیشک بکەی .

- وەرینی برۆ: هەندێک جار وەرینی برۆکان پەیوەندی بە تەمەن ، قەلەقی ، هەوکردن، نەخۆشی پێست و، کەم خۆڕاکیەوە هەیە. هۆکارێکی دیکەی وەرینی موو دەگڕێتەوە بۆ هەبونی نەخۆشی غودە. بۆیەهەرکات توشی ئەم حاڵەتە بووی باشترین شت ئەوەیە سەردانی پزیشک بکەی بۆ ئەوەی ڕژێنە دەرەقیەکانت بپشکنێت.

- سوتانەوەی چاو: زۆر جار چاوەکانمان توشی سوتانەوە دەبن هۆکاری سەرەکی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر بۆ ماوەیەکی زۆر ، بۆیە زۆر پێویستە سەردانی پزیشک بکەی بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت پێ بدات.

- کوێرە پەڵە : چاوەکان تەڵخ دەبن ناتوانی بەڕونی ببینی، ئەم حاڵەتە سەرئێشەشەشی لەگەڵدایە، ئەمەش دەگەڕێتە بۆ دروست بونی خاڵ لەسەر چاو.

- بلۆق بونی چاو: بلۆق بونی چاوەکان دەگەریتەوە بۆ نەخۆشی ڕژێنەکانی چاو.سەرەکیترین نیشانەکانی وشکبونەوەی چاو، سپیبونەوە، ئازار لەچاوەکاندا، بەقورسی داخستنی چاو.

- بە ڕەش وسپی بینین: بەڕەشو سپی بینینی شت کە زۆر جار هەندێک کەس توشی ئەم حاڵەتە دەبن دەگەڕێتەوە بۆ هەبونی نەخۆشی لە زراودا.





ئەم هەواڵە 5458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad