English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هیگواین ئاشكرا كرا
2017-11-28 [11:56 AM]

ZNA- ھەولێر


لە تازەترین ھەواڵدا ئاشکرا بوو کە گۆنزالۆ ھیگواینی یاریزانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەھۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ بەیانی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی یانەی یوڤێنتۆس ھاتووە، گۆنزالۆ ھیگواینی ئەرژەنتینی بۆ ماوەی ٣ ھەفتە بەھۆی ئەو پێکانەی تووشی ھاتووە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە و بەشداری چەند یارییەک ناکات لەگەڵ یانەکەی.

ھەر لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا باسی پێکانەکەی گۆڵکارەکەی خانمە پیرەکەی کردووە و دەڵێت" ھیگواین لە قۆڵی چەپیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامداراوە ھەر بەو ھۆیەوەیە کە  ٣ ھەفتە پشوو دەدات و لە یاریگەکان دەرناکەوێت".

شایانی باسە بەھۆی دوورکەوتنەوەی لە یاریگەکان، یاریزانەکە ناتوانێ بەشداری یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی، ئینتەر، ئۆلمپیاکۆس و بۆڵۆنیا بکات کە گرنگترینیان رۆژی شەممەی داھاتوو بەرامبەر ناپۆلی دەبێت.
 





ئەم هەواڵە 1297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad