English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ر ئاشكرابوو
2017-11-28 [01:33 AM]

ZNA- ھەولێر


لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریكی و به‌رازیلی به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات قه‌ته‌ر به‌رتیلێكی گه‌وره‌ی به‌ به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی تۆپی پێ داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ چۆنیه‌تی به‌خشینی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ قه‌ته‌ر.

رۆژنامەی میدیا پارتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالیی ئەمەریکا FBI  و دادگای بەرازیل، زانیاریی ئەوەیان دەستکەوتووە بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلار لە قەتەڕەوە بۆ سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ریکاردۆ تێکسێرا گواستراوەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، بڕە پارەکە لە ھەژمارێکی کراوەی بانکی لە بانکێک بە ناوی باچی مۆناکۆ لە فەرەنساوە بۆ بەرپرسێکی بەرازیلی حەواڵە کراوە.

ئەو پێشھاتە دوای ئەوەی دێت ئەلیخاندرۆ بۆرزاکۆ بەڕێوەبەری مارکێتینگی وەرزشی ئەرجەنتینی وەکو گەواھیدەر لە دادگای ئەمەریکای تایبەتی بە کەیسی گەندەڵییە گەورەکەی لە فیفا ئاشکرابوو، دانی بەوەدانا، کە سەرۆکی کۆچکردووی فیدراسیۆنی ئەرجەنتین خۆلیۆ گرۆندۆنا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بەرامبەر دەنگدانی بە قەتەر بۆ بردنەوەی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢.
لەوەتەی قەتەر مافی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی بەدەستھێناوە، بەردەوام ھەواڵی گەندەڵی و بەرتیلدانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵاودەکرێتەوە، کە دەگوترێت بەرامبەر پێدانی پارەی زۆر بە بەرپرسانی پێشووی فیفا و فیدراسیۆنە جیاجیاکانی تۆپی پێ لە جیھان، ئەو مافەیان بەدەستھێناوە.

ئێستاش بەرپرسانی پێشووی فیفا پرۆسەی دادگاییکردنیان بەردەوامە، دوای ئەوەی لە ٢٠١٥ گەندەڵییەکی گەورە لەو فیدراسیۆنە گەورەی تۆپی پێ ئاشکرابوو، کە بە ھۆی ھەریەکە جۆزیپ بلاتەری سەرۆکی پێشوو و میشێل پلاتینی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و ژمارەیەکی زۆری دیکەی بەرپرسانی فیفا سزادران و لە کار دوورخرانەوە.

رووداو





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad